خۆپیشانده‌ران چوونه ناوه وه‌زاره‌تی داد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی سه‌در توانیان بچنه ناو گه‌راجی ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی داد له ناوچه‌ی سالحیهی ناوه‌ڕاستی به‌غدا داوایان كرد وه‌زیر ده‌ست له‌كا بكێشێته‌وه وه‌كو به‌شێك له چاكسازی گشتگیر.
خۆپیشانده‌ران دروشمی "شلع قلع" یان ده‌وته‌وه و داوایان له فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه كرد باڵه‌خانه‌كه چۆڵ بكه‌ن، له هه‌مان كاتدا هێزه ئه‌منییه‌كانیش بۆ هه‌ر رووداوێك له ئاماده‌باشی ته‌واودا بوون.
دوێنێ 18 نیسان خۆپیشانده‌ران وه‌زاره‌تی گه‌یاندنیان له ناوه‌ڕاستی به‌غدا گه‌مارۆ دابوو داوایان كرد وه‌زیر ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه و رێگه‌ی ئه‌بو نهواسیان داخستبوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیری گه‌یاندن كازم را‌شد نه‌توانێت بچێته ناو وه‌زاره‌ت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو 17 نیسان خۆپیشانده‌ران گه‌مارۆی وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌ریه‌ك له داد و ده‌ره‌وه‌یان له ناوچه‌ی سالحیه و وه‌زاره‌تی رۆشه‌نبیری له ده‌روازه‌ی شه‌قامی حه‌یفا و وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن له ناوچه‌ی عه‌لاوی دابوو داوایان له وه‌زیره‌كانیان كرد ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ده‌رگاكانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌یان داخستبوو و رێگریان له چوونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ده‌كرد و هه‌لیكۆپته‌ریش به‌ئاسمانی ئه‌و ناوچانه ده‌سوڕایه‌وه.
