رووحانی: سوپای ئێران بەغدای لە بەرامبەر تیرۆریستان پاراست
حەسەن رووحانی لە گوتارێكیدا لە بەردەمی سوپای وڵاتەكەیدا رایگەیاند: سوپای ئێران بەغدای پایتەختی عێراقی لە بەرامبەر تیرۆرستان پاراست.
حەسەن روحانی راشیگەیاند: لە نێو نائارامییەكانی ناوچەكەدا سوپای شۆڕشی ئیسلامی ئێران توانیویەتی ئاسایشی ئێران بپارێزێت.
حەسەن رووحانی گوتیشی: ھێزی چەكداری ئێمە توانیان گەمارۆكان لابدەن و ئێستا توانایی موشەكی و سەربازی ئێمە پەیوەندی بە بڕیارنامەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە نیە.
سوپای ئێران دوو مانگ دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و لەسەر دەستی روحوڵڵا خومەینی رێبەری ئەو شۆڕشی ئیسلامی ئەو وڵاتە دامەزرا.
بەرپرسانی ئێران بە فەرمی بوونی راوێژكاری سەربازیان لە عێراق و سووریا باس كردووە.
K24
