دەوڵەتی یاسا: عەبادی لیستی ناوی وەزیرە نوێیەکان دەداتە پەرلەمان
هودا سەجادی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، کە رۆژی سێشەممە 12ـی نیسانی 2016 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
بە گوتەی هودا سەجادی، حەیدەر عەبادی لیستێکی دیکەی ناوی ئەو وەزیرانەش دەباتە پەرلەمان، کە وەک وەزیر لە ”کابینە تەکنۆکرات“ـەکەی دەستنیشانی کردووە، وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەو لیستەی کۆتایی مانگی رابردوو پێشکەشی کرد، لە ئەگەری ئەوەی پەرلەمان رەتی بکاتەوە.
لە کۆتایی مانگی رابردوو، عەبادی لیستێکی بۆ کابینە تەکنۆکراتەکەی پێشکەشی پەرلەمان کرد، کە بووە هۆی ناڕەزایی فراکسیۆنە کوردی و سوننییەکان.
