نووسینگەكانی پەرلەمانی عێراقیش لە کوردستان تووشی قەیران دەبن

نووسینگەكانی پەرلەمانی عێراقیش لە کوردستان تووشی قەیران دەبن
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت قەیرانی دارایی كاریگەریی كردووەتە سەر نووسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان ‌و بەو هۆیەوە نەتوانراوە 4 نووسینگە بكرێتەوە.



د. "فەرهاد قادر" ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند : قەیرانی دارایی كاریگەریی کردوەتە سەر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ‌و بەو هۆیەوە تا ئێستا نەتوانراوە نووسینگەكانی گەرمیان ‌و خانەقین‌ و زاخۆ و سۆران بكرێتەوە كە پێشتر پارەیان بۆ تەرخان كراوە".



هەروەها گوتیشی "نووسینگەی گەرمیان كە دەكەوێتە شاری كەلارەوە، زیاتر لە ساڵێكە بیناشی بۆ گیراوە و مانگانەكەی دراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پلەی وەزیفییەوە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر، نووسینگەكە تا ئێستا نەكراوەتەوە".



پێشتر دەنگۆی داخستنی نووسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی كوردستان لە چەند دەزگایەكی راگەیاند بڵاو كرایەوە، قادر لەو بارەیەوە جەختی كردەوە "نووسینگەكانی پارێزگای هەولێر، دهۆك‌ و سلێمانی هیچ بڕیارێك بۆ داخستنیان نییە ".'












باسنيوز
Top