قایمقامی ڕومادی: زیاتر لە نۆ هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ قەزاکە
قایمقامی قەزاکە وتى "گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوەندی قەزاکە بەردەوامی هەیە و بەرپرسە باڵاکانی هێزە ئەمنیەکان ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دەکەن".
هەروەها وتیشی "بەهۆی ئەو زیانانەی لەشەڕی دژبە داعشدا بەر قەزاکە کەوتووە نەتوانراوە ئاوارەکانی پێنج گەڕەک بگەڕێندرێنەوە کە لە نێویاندا گەڕەکەکانی حەوز و جمهوریە و ئەندەلس هەن".
هەفتەی ڕابردوو ئیسماعیل مەحلاوی بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ڕایگەیاند، زیاتر لە شەش هەزار خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوەند و ڕۆژهەڵاتی قەزاکە.
