ڕەوتی سەدر حكوومەتی عەبادی بە تەقینەوە تۆمەتبار دەكات

 	 ڕەوتی سەدر حكوومەتی عەبادی بە تەقینەوە تۆمەتبار دەكات
ڕەوتی سەدر حكوومەتی حەیدەر عەبادی بەوە تۆمەتبار دەكات كە لەپێناو شكستهێنان بە مانگرتنی ناوچەی سەوز لە بەغدا، دەستی لە تەقینەوەكەی بەغدادا هەبووە.

سەدر هەروەها وێڕای ئاماژە بە ئەركی دەزگا ئەمنییەكانی حكوومەت لە پاراستنی ئەمنییەتی مانگرتووانی ناوچەی سەوز لە بەغدا، حكوومەتی عەبادیی بەوە تۆمەتبار كرد كە بە پاڵپشتیی هێزی دەرەكی هەوڵی تێكدانی مانگرتنەكە دەدات.
جێی باسە، ئەمڕۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز هەواڵی تەقینەوەكەی گۆڕەپانی تەیەران لە یەك كیلۆمەتریی شوێنی مانگرتنی لایەنگرانی سەر بەر ڕەوتی سەدر بە سەرۆكایەتیی موقتەدا سەدری بڵاو كردەوە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی كوژران و بریندار بوون.
Top