سەرکردەیەکی دیکەی داعش دەکوژرێت
سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ”ئەبو عوسمان“، سەرکردەی سەربازیی داعش لە باشووری مووسڵ، لە گوندێک کوژراوە.
هەروەک بەیاننامەکەی سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی پێکراوە، ئەبو عوسمان لەلایەن هێزێکی عێراقی لە گوندی نەسر کوژراوە.
هەر لەم مانگەدا، کەسی دووەمی داعش، کە وەزیری دارایی ئەو رێکخراوەشبوو، لە سوریا کوژرا، کە دواتر ”مەسرور بارزانی“، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزێکی دژە تیرۆری ئەنجومەنی ئاسایش بە هەماهەنگیی هێزێکی تایبەتی ئەمریکا، ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دا.
