سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك په‌له‌مانتاری عێراق بوو به ده‌مه‌قاڵه‌یان
له په‌رله‌مانى عێراق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان و په‌رله‌مانتاره‌كان دانیشتنه‌كه جێده‌هێڵن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانى عێراق، راى گه‌یاند :" له دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق، سەلیم جەبووری، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و نوێنه‌رانى فراكسیۆنى ئه‌حرار سه‌ر به ره‌وتى سه‌در بوو به ده‌مه‌قاڵه‌یان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ده‌مه‌قاڵه‌كه له‌سه‌ر گۆڕانكارى وه‌زاره‌ته‌كان بووه، گوتیشی:" په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنى ئه‌حرار دانیشتنه‌كه‌یان جێ هێشت و رۆشتنه ده‌ره‌وه".
گوتیشی: "سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ى راگه‌یاند، گه‌ر عه‌بادى تا رۆژى پێنج شه‌مه، كابینه‌ى نوێ پێشكه‌ش نه‌كات، ئه‌وا رێكارى پێویست ه‌گیرینه‌به‌ر، یه‌كێك له‌و رێكارانه‌ش لێپرسینه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌ت".
لایه‌نگران و شوێنكه‌وتووانى ره‌وتى سه‌در ده‌ستیان كردووه به مانگرتن له‌به‌رده‌م ناوچه‌ى سه‌وز و داواى گۆڕانكارى ده‌كه‌ن، ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌مه (2016/3/27) موقته‌دا سه‌در، سه‌ررۆكى ره‌وتى سه‌در، چووه نێو مانگرتووان و له ناوچه‌ى سه‌وز به ته‌نیا خێوه‌تێكى هه‌ڵدا و ده‌ستى كرد به مانگرتن.
بڕیاریشه حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، گۆڕانكارى له كابینه‌كه‌یدا بكات و چه‌ند وه‌زیرێك بگۆڕدرێن، به‌ڵام لایه‌نه‌كان داوا ده‌كه‌ن كۆڕانكارییه‌كه گشتگیر بێت.
