فرۆكەكانی هاوپه‌یمانان بۆردومانه‌كانی سه‌ر داعش له موسڵ چڕ ده‌كەنەوه
ستیڤ وارن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به‌داعش، له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، بۆردومانه‌كانیان بۆ سه‌ر پێگه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی داعش چڕ كردۆته‌وه.
وارن وتیشی "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، فڕۆكه‌كان چه‌ندین كۆگا‌و سه‌نگه‌ر‌و حه‌شارگه‌ی داعشیان له‌باشوور‌و خۆرهه‌ڵات‌و ناوه‌ندی موسڵ بۆردومان كردوه‌و به‌وهۆیه‌وه زیانێكی زۆری گیانی‌و لۆجستییان به تیرۆریستان گه‌یاندوه".
وته‌بێژی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایه له‌میانی بۆردومانه‌كاندا، 30 سه‌ربازی سوپای عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژرابن.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، فڕۆكه‌كان ئامانجه‌كانیان به‌ته‌واوی پێكاوه‌و هیچ جۆره بۆردومانێكی هه‌ڵه‌شیان نه‌كردوه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق .
سەرچاوەكان
