دوو وەزیری دیکەی عێراق دەستیان لەكاركێشایەوە

 دوو وەزیری دیکەی عێراق دەستیان لەكاركێشایەوە
باقر جەبر زوبەیدی، وەزیری گواستنەوەی عێراق و عەبدول حسێن عەبتان، وەزیری وەرزش و لاوان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکەیاندا راگەیاند.

زوبەیدی لە 25/2/2016 دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەش بە حەیدەرعەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردبوو، بەڵام لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە وەڵامی نەدرابووەوە.

دوای عادل عەبدولمەهدی، وەزیری نەوت، باقر زوبەیدی، وەزیری گواستنەوە و عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق، کە سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقن و عەمار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات. دەستلەكاركێشانەوەی خۆیان لە پۆستەکەیان راگەیاند.


رووداو -
Top