هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك به "بڕیاری به‌غدا" راگیراوه
دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه داوایكردبوو ناوی نه‌هێنرێت به خه‌ندانی راگه‌یاندبوو، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و كێڵگانه‌ی كه‌ركوك كه له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردایه پاش هه‌شت كاتژمێر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی راگیراوه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكور، حکومەتی هەرێمیش دەڵێت نازانێت هۆکارەکەی سیاسییە یان هونەری.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاژانسی رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه بڵاویكرده‌وه، راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌ڕێی بۆرییه نهوتییهكانهوه بۆ توركیا، له‌سه‌ر بڕیاری به‌غدا و وه‌زاره‌تی نه‌وتی حكومه‌تی فیدراڵ بووه.
هه‌ر به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات: "هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی نییه.. به‌ڵكو راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له‌سه‌ر بڕیاری به‌غدایه".
وتیشی: "كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو، به‌ڵام له بری هه‌نارده‌كردنی له‌ڕێی بۆییه نهوتییهكانهوه، له كه‌ركوك عه‌مباری ده‌كات".
كۆمپانیای نه‌وتی باكوور، رۆژانه 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت لهِرێی بۆری نه‌وتیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا هه‌نارده ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی باكوور دوێنێ بۆ خه‌ندانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی باكور بووه و وتویه‌تی تا وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق فه‌رمانی پێنه‌كات نه‌وت هه‌نارده ناكات.
رونیشیكردبوویهوه، رۆژی هه‌ینی رابردوو كاتژمێر پێنجی ئێواره هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستیپێكردووه تا كاتژمێر یه‌كی نیوه‌شه‌و، له‌و كاته‌وه بڕیاری راگرتنه‌كه‌ی جێبه‌جێكراوه و تائێستا نه‌وت هه‌نارده نه‌كراوه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، دوێنێ سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم به‌خه‌ندانی راگه‌یاندبوو "تائێستا ئاگادارنه‌كراوین و نازانین هۆكاره‌كه هونه‌رییه یان سیاسی".
هه‌رێمی كوردستان له‌كۆتایی ساڵی 2014 ه‌وه نه‌وتی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی بۆری هه‌رێم –جه‌یهانه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش دوای كۆنتڕۆڵكردنی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگاكه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌وت و گازی سه‌ر به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه.
هه‌رێمی كوردستان له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا بڕی چوار ملیۆن و 639 هه‌زارو 642 به‌رمیل نه‌وتی له‌و كێڵگانه‌ی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كردووه كه له‌ژێر كۆنترۆڵی كۆمپانیای نه‌وتی باكوردان كه ده‌كاته رۆژانه 149 هه‌زارو 666 به‌رمیل. ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان.
