سەدر داوای راپەڕین دەكات ناڕەزایەتییەكان بە هەڵدانی چادر دەبرێنە ناوچەی سەوز
موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، ئەمڕۆ 12ی ئازار، لەبەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: "داوایەكی مێژووی لە هەموو عیراقییەكی دڵسۆز و چاكسازیخواز دەكەم كە ڕاپەڕن و قۆناغێكی نوێ لە ناڕەزایەتیە جەماوەرییە ئاشتیخوازەكان دەستپێبكەن و خۆتان سازو ئامادەبكەن بۆ هەڵدانی چادر. ئەمە كاتی ئێوەیە بۆ ڕیشەكێشكردنی گەندەڵی و گەندەڵكاران."
مانگی ڕابردوو موقتەدا سەدر، 18ی ئەم مانگەی وەكو دوا وادە دانا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیران، هەتا چاكسازی ئەنجامبدات و گەندەڵی ڕیشەكێش بكات.
داواكەی سەدر هاوكاتە لە گەڵ هەوڵەكانی عەبادی بۆ ئەنجامدانی چاكسازیی و پێكهێنانی حكومەتێكی تەكنۆكرات كە لەچەند مانگی رابردوودا ئەنجامیداوە، بریاریشە حكومەتێكی نوێ پێكبێنێت بە بەشداری پێكهاتە سەرەكییەكانی عێراق.
