پەرلەمانتارێکی شیعە: مالیکی بە نیازی ئەنجامدانی کودەتایە
ئەو پەرلەمانتارە بە (شەرقولئەوسەت)ی راگەیاندووە، کە ”نوری مالیکی“، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە سەرەتای دەست بەکاربوونی ”حەیدەر عەبادی“، سەرۆک وەزیرانی ئێستاوە، هەوڵدەداتە گرفت بخاتە بەردەم کارەکانی.
شەڕقولئەوسەت ئاماژەی بەوەکردووە، کە پەرلەمانتارەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بەڵام گوتویەتی، نوری مالیکی و سەرکردەکانی ئیئتیلافەکەی، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و رەوتی سەدر کۆبووەتەوە، بە مەبەستی ”رازیکردنیان بە بوونەوەی بەسەرۆک وەزیران و حەیدەر عەبادی لە دەسەڵات بهێننەوە خوارەوە“.
پەرلەمانتارەکە باسی لەوەش کردووە، کە مالیکی لە کۆبوونەوەکانیدا پێشنیازی پێدانی پۆستی باڵای حکوومەتی بۆ ئەو دوو لایەنە شیعییە کردووە، لەبەرامبەر پشتگیریکردنی بۆ بوونەوە بە سەرۆک وەزیران.
نوری مالیکی لە ساڵی 2006 تاوەکو 2014 بۆ دوو خول سەرۆک وەزیرانی عێراق بووە.
باسنيوز
