"ناکرێ بەبیانوی مردووان خۆراکی بەساڵداچووان ببڕن"
(دارا دزەیی) بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەغدا بەو بیانووەی گوایە پاکەوەکردنی لیستی ناوەکان لە مردووان، بڕیاری داوە بەشەخۆراکی خەڵكی هەشتا تا 96 ساڵان ببڕێ! هەڵبەت هێشتا بڕیارەکە نەگەیشتووە پێمان."
(دارا دزەیی) گوتیشی، ئەو بڕیارە نەکردەنییە و نالوێ؛ چونکە ناکرێت بەو بیانووەوە خۆراکی مانگانەی خەڵکی بەتەمەن ببڕدرێت؛ وا لە دەرەوەدا، بەتەمەن خزمەتی زیاتر دەکرێ و لێرە خۆراکیان لێ دەبڕن!"
ئەو دەنگۆیەشی بەدرۆ خستەوە گوایە ناوی درۆیینە لە لیستی خۆراکی ھەولێردا هەبێت.
