گاردیان: ئێستا به‌نداوی موسڵ له حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسیداردایه
د.نه‌سره‌ت ئادامۆ، ئه‌ندازیاری سه‌ره‌كی پێشووی بنیاتنانی به‌نداوی موسڵ، ئه‌مڕۆ 10ی ئازار به سایتی گاردیانی به‌ریتانی ڕاگه‌یاند: " ئێستا به‌نداوی موسڵ له حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسیداردایه، لافاوه‌كانی داهاتووی ئه‌م مانگه و مانگی نیسان به دڵنیاییه‌وه بڕی ئاوی خه‌زنكراوی ناو به‌نداوه‌كه بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار به‌زده‌كاته‌وه. هه‌ستی من ئه‌وه‌یه به‌نداوه‌كه به‌دڵنیاییه‌وه له كاتێكی دیارینه‌كراوی داهاتوودا ده‌ڕوخێت."
هه‌فته‌ی ڕابردوو باڵێوزخانه‌ی ئه‌مریكا له شاری به‌غدا هۆشدارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند مه‌ترسی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه "جدی و پێشبینی نه‌كراوه".
به‌نداوه‌كه زیاتر له 12 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه له‌ئاوی ڕووباری دیجله له‌خۆده‌گرێت، به‌رزی دیواری ڕاگره‌كه‌ی 14 مه‌تره ، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی زه‌وییه‌كی گه‌چینی هه‌ڵوه‌شاوه دروستكراوه، هه‌رگیز پرۆژه‌یه‌كی به‌هێزنه‌بووه و به‌رده‌وام پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بووه ئه‌ویش به تێكردنی چیمه‌نتۆ بۆ به‌هێزكردنی بناغه‌ی پرۆژه‌كه.
كاتێ ساڵی 2014 ڕێكخراوی تیرۆرستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستی گرت به‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌دا، سه‌رپه‌رشتیارانی وازیان هێنا له‌تێكردنی چیمه‌نتۆ بۆناو به‌نداوه‌كه، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوای شه‌ش هه‌فته به‌نداوه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه.
گاردیان نوسیویه‌تی هێشتا به‌نداوه‌كه نزیكه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژ به داعش، كورده‌كانیش زیاتر سه‌رقاڵی شه‌ڕكردن بوون، نه‌ك به‌هێزكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه.
گاردیان باسی له‌وه‌كردوه له‌حاڵه‌تی هه‌ره‌سهێنانی به‌نداوه‌كه "كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌ی وه‌كو زریانه‌كه‌ی سه‌رده‌می نوح" رووده‌دات و له‌ماوه‌ی چوار كاتژمێردا دانیشتوانی شاری موسڵ ژێرئاوده‌كه‌ون و له ماوه‌ی 77 كاتژمێردا شاری به‌غدا ژێرئاوده‌كه‌وێت.
خه‌ندان-
