موقتەدا سەدر وەڵامی حەیدەر عەبادی دایەوە
دوێنێ چوارشەممە حەیدەر عەبادی لەوتەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، زنجیرەیەك رێوشوێن بۆ دەستگیركردنی گەورە گەندەڵكاران دەگرێتە بەرو ئاشكراشیكردبوو كە گۆڕانكاری وەزاری نزیكە كە ئەو بە "جەوهەری" ناویبرد.
لەبەرانبەریشدا موقتەدا سەدر شەوی رابردوو وەڵامی عەبادی دایەوەو ئاماژەی بەوەكرد، ئەو لەگەڵ عەبادیدا لەیەك خەندەقدایەو هەردوكیان جەخت لە چاكسازی دەكەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی هەینی داهاتوو دوای نوێژی هەینی لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا خۆپیشاندان دەكەن بۆ پێدانی مۆڵەت بە عەبادی تا چاكسازییەكان تەواوبكات.
وتیشی "ئەگەر چاكسازییەكان راستەقینە بن و تەنها لێدوانی رۆژنامەوانی نەبن، هەنگاوی دیكە بۆ پاڵپشتی عەبادی دەگرینە بەر".
هەر دوێنێ عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی لەعێراق داوای گۆڕانكاری وەزاری كرد بەجۆرێك پشت بە پێوەری روون ببەسترێت.
مانگی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق نیازی خۆی بۆ گۆڕانكاریی وەزاری لە كابینەكەیدا راگەیاند، لەچوارچێوەی پڕۆژە چاكسازییەكەیدا.
عەبادی لە وتەیەكدا كە نۆی مانگی رابردوو ئاڕاستەی گەلی عێراقی كرد رایگەیاندبوو، دەیەوێت وەزیری تەكنۆكرات لەكابینەكەیدا دابنێت لەجیاتی ئەو وەزیرانەی ئێستا كە لەسەر بنەمای ئینتیمای سیاسی دانراون، داواشی لەپەرلەمان كردبوو كە پشتیوانی پڕۆژە چاكسازییەكەی بكات.
عهبادی پێشتر له 23ی ئهیلولی 2015، داوای له دادوهرانی نهزاهه كرد، به دهستێكی ئاسنینهوه له گهندهڵكاران بدهن و دادپهروهری بهدیبهێنن و رێگه به ههڵاتنی گهندهڵكاران نهدهن، جهختیشی لهسهر پێویستی رووبهڕووبوونهوهی گهندهڵكاران كردهوه كه به وتهی ئهو، له شێرپهنجه مهترسیدارترن.
جموجۆڵەكانی عەبادی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاری وەزاری هاوكاتە لەگەڵ ئەو خۆپیشاندانانەی كە چەند مانگێكە بەغداو چەند پارێزگایەكی دیكەی عێراقی گرتووەتەوە و تێیدا داوای چاكسازی و بنەبڕِكردنی گەندەڵی دەكرێت.
خەندان-
