حەشدی‌شەعبی دەستیان بە داخستنی ڕێگا کردووە

 حەشدی‌شەعبی دەستیان بە داخستنی ڕێگا کردووە
لە سنووری پارێزگای دیالەدا حەشدی‌شەعبی هەر جارە و بە بیانوویەک ڕێگایەک دادەخەن! هاتوچۆی خەڵکەکەیان زەحمەت کردووە.

بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا (عامر ڕەفعەت) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چەکدارانی حەشدی‌شەعبی ئەوە چەند ڕۆژە ڕێگەی شارەبان بەرەو خانەقین و دیالەیان داخستووە و، بڕیارە ئەمڕۆ ڕێگای نێوان سەعدیە و حەمرینیش دابخەن، ئەمە جگە لەوەی ھاتوچۆ لە ناوچەکە زۆر زەحمەت دەبێت، ڕێگای بەغداش نامینێت."
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە جەلەولا گوتیشی، حەشدی‌شەعبی بە بیانووی تەقینەوەیەکەی ناو پرسەیەکی شیعەکانەوە ڕێگاکەی داخستووە؛ لەو تەقینەوەیەدا خەڵکێکی زۆر بوونە قوربانی.
دەیشڵێ، ئەمە شەڕی هۆزهۆزانێیە؛ ئاخر ناکرێت لەبەر تەقینەوەیەک ڕێگای ھەموو شارەکان دابخەیت! خۆ لە جەلەولایشدا چەند جار تەقینەوە کراوە، کەچی وەکو کورد ھیچ ڕێگایەکیشمان دانەخست.
Top