یوئێن: كاولكاریی رومادی له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی عێراق نه‌بینراوه
ليز گراند هه‌ماهه‌نگیكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پڕۆسه مرۆییه‌كان له عێراق گوتی: "ئه‌و وێرانبوونه‌ی تیمه‌كه له رومادی بینیویه‌تی له هیچ شوێنێكی دیكه‌ی عێراق نه‌یبینیوه".
ئهمڕۆتیمهكهی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای وێرانبوونی هه‌زاران خانوو، نه‌خۆشخانه و وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری سه‌ره‌كی شاری رومادی وێرانبوونه".
به‌رپرسانی خۆجێی شاری رومادی به تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان راگه‌یاندووه: "64 پرد و تۆڕی كاره‌بای شاره‌كه‌ش وێرانبوونه".
تیمه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه: "له نێو هه‌ر سێ یان چوار خانوویه‌ك یه‌كێكیان زیانی به‌ركه‌وتووه".
تیمه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه: "زۆرترین ته‌قینه‌وه‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاستی شاره‌كه روویانداوه، ده‌شكرێ به زوویی تۆڕی ئاوی رومادی چاكبكرێته‌وه".
تیمه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ری هه‌یه له چوار ناوچه بتوانرێ پێشوازی له هاووڵاتیانی گه‌ڕاوه بۆ ناو رومادی بكرێن".
لای خۆشییه‌وه حكوومه‌تی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌كردووه مه‌ترسی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوان نه‌ماوه، كه‌چی دانیشتوانی رومادی دووپاتیانكردووه‌ته‌وه: "شاره‌كه‌یان به كه‌ڵكی ژیان بهسهردن تیایدا نه‌ماوه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش داوایانكردووه: "رێگایان بدرێ بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه"، به‌و پێیه‌ی گه‌ڕانه‌وه له "په‌ڕاگه‌نده‌یی" و نیشته‌جێبوون له ناو خێوهتهكان باشتره.
مانگی رابردووش نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شیكردنه‌وه‌یه‌كی له رێی مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌نجامدابوو، به گوێره‌ی شیكردنه‌وه‌كه: "له ناوه‌ڕاستی 2014 تا ئێستا نزیكه‌ی 5700 باڵه‌خانه و نزیكه‌ی 2 هه‌زار خانوو له رومادی و ده‌وروبه‌ری به ته‌واوه‌تی وێرانبوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه: "زووه بزانرێ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه چه‌ند كات و پاره‌ی ده‌وێ".
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی (عه‌ره‌بی جه‌دید) دۆكیومێنتی كردووه: "شاری رومادی به كه‌ڵكی ژیانی مرۆڤ نایه‌ت، به‌هۆی بوونی ته‌رمی هێزه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی داعش له ژێر خۆڵ و به‌ردی شاره‌كه، هه‌ڕه‌شه‌ی كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان ده‌كا".
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه جگه له پیسبوونی ژینگه و مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كان "هێشتا چه‌كدارانی داعش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر شاره‌كه".
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی پسپۆڕان: "هه‌ندێك له شوێنه‌كانی رومادی به رێژه‌ی زیاتر له 80% زیانیان به‌ركه‌وتووه و پێویستیان به شیاندنه‌وه‌ی ژێرخانه‌كان هه‌یه".
K24
