ترامپ و هیلاری براوه بوون
ترامپ‌و هیلاری، هه‌ریه‌كه‌یان له‌ده‌نگدانی سێشه‌ممه‌ی گه‌وره‌دا له‌پێنج ویلایه‌تی ئه‌مریكا له‌كۆی 12 ویلایه‌ت سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا. ترامپ له‌ویلایه‌تی ئه‌لاباما‌و جورجیا‌و ماساچوستس‌و تینیسی‌و فرجینیا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كلنتۆنیش له‌ئه‌لاباما‌و ئه‌ركنسو‌و جورجیا‌و تینیسی‌و فرجینیا سه‌ركه‌وت.
به‌پێی راپرسیه‌كانیش ترامپ له‌هه‌ر 12 ویلایه‌ته‌كه‌دا له‌پێشه‌وه‌ی كاندیده‌كانی تری كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه.
له‌بنكه‌ی دیموكراته‌كاندا بیرنی ساندرز ركابه‌ری هیلاری له‌ویلایه‌تی فێرمۆنت سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كه به‌یه‌كێك له‌و پێنج ویلایه‌ته داده‌نرێت كه به‌هیوایه تێیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌رۆژی سێشه‌ممه‌ی گه‌وره‌دا زۆرترین ویلایه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنی به‌راییدا ده‌نگیان به‌كاندیده‌كانی كۆماری‌و دیموكراته‌كاندا، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه بڕیاره له 8ی نۆفه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باراك ئۆباما له‌حزبی دیموكراته‌كان .
