هێزی ئاسمانی عێراقی پەیامێک بۆ دانیشتووانی موصڵ هەڵدەدات
بەپێی بەیاننامەیەکی شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی، ئەو پەیامانە، کە لەسەر کاغەز نووسراون و لە ئاسمانەوە هەڵدراوەتە سەر زەوی، رێنمایی دەداتە هاووڵاتییان بۆ دوورکەوتنەوە لە بنکە و بارەگاکانی داعش.
ئەو نووسراوانە لە ناوچەی جەزیرە لە قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا هەڵدراونەتە خوارەوە.
بەپێی پێشبینییەکان، بڕیارە بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شاری مووسڵ و ناوچەکانی دیکەی پاریزگای نەینەوا دەست پێبکات.
باسنيوز
