بۆ پاراستنی لە هێرشی داعش حکوومەتی عێراق هێزێکی تایبەت لە دەوروبەری پایتەخت جێگیر دەکات

  بۆ پاراستنی لە هێرشی داعش حکوومەتی عێراق هێزێکی تایبەت لە دەوروبەری پایتەخت جێگیر دەکات
ئەفسەرێکی وەزارەتی بەرگری عێراقی رایگەیاندووە، کە وەزارەتەکەی بڕیاری جێگیرکردنی هێزێکی تایبەتی لە دەوروبەری پایتەخت داوە.


عەمید "سەباح وائیلی"، ئەفسەری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی راگەیاندووە، کە هێزەکە لە دەزگای رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەبێت و لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەغدا و بەشی رۆژئاوای شارەکە جێگیر دەکرێت.


جێگیرکردنی ئەو هێزە تایبەتە لە دەوروبەری بەغدا دوای چەند سەعاتێک دێت لە هێرشی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو و چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش بۆ قەزای ئەبوغرێب لە رۆژئاوای بەغدا.








باسنیوز
Top