دوو تەقینەوەی خۆكوژی بەغدايان خوێناوی كرد

 دوو تەقینەوەی خۆكوژی بەغدايان خوێناوی كرد

لە ئەنجامی دووتەقینەوەی خۆکوژی لە ناوچەی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا 24 کەس کوژران و 60 کەسی دیکەس برینداربوون.

رۆژی یەکشەممە 28-2-2016 دووتەقینەوەی خۆکوژی لە بازاڕی مورەیدی ناوچەی سەدر لە رۆژهەڵاتی بەغدا روویاندا، بەوهۆیەشەوە 24 کەس کوژران و 60 کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات رێکخراوی داعش لە پێگەکانی نزیک لە رێکخراوەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە هەردووتەقینەوەکەی ناوچەی سەدر راگەیاند و ئاماژە بەوەدەدات، تەقینەوەکان لەڕێگەی دووخۆکوژ ئەنجامدراون.



















رووداو
Top