وەزیری دەرەوەی ئیمارات: داعش و حەشدی شەعبی وەک یەکن

وەزیری دەرەوەی ئیمارات: داعش و حەشدی شەعبی وەک یەکن
وەزیری دەرەوەی ئیمارات رایدەگەیەنێت، کە رێکخراوی توندڕەوی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی هیچ جیاوازییەکیان نییە.



”عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان“، وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە کۆنگرەرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ، رۆژی هەینی رایگەیاند، کە لە ناوبردنی داعش، ”پێویستیی بە لەناوبردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی عێراقیش هەیە“.



ئەم لێدوانەی عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان بووەتە هۆی ناڕەزایی حکوومەتی عێراق و لە راگەیەندراوێکدا، نووسینگەی ”حەیدەر عەبادی“، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، کە بەراوردکردنی ئەو دوو گرووپە چەکدارییە ”رەتدەکەینەوە“ و وەزیری دەرەوەی ئیمارات ”سووکایەتی بە عێراق کردووە و دەستی لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرداوە“.



دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین و دیالە و داگیرکردنی ئەو پارێزگایانە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە مانگی حوزەیرانی 2016، بە فەتوای ”عەلی سیستانی“، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، میلیشیایاکانی حەسدی شەعبیی شیعە مەزهەب دروستکرا.









باسنیوز
Top