موقتەدا ئەلسه‌در : پرۆسه‌ی سیاسی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت
موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، لایه‌نه‌كان دژی پێكهێنانی حكومه‌تێكی ته‌كنۆكراتن، چونكه پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌بێته مایه‌ی رێگری له گه‌نده‌ڵی‌و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی.
ئاماژه‌ی به‌وه كردوه، سه‌رجه‌م پێكهاته‌و لایه‌ن‌و حزبه‌كانی عێراق به‌بێ جیاوازی، به‌رپرسن له گه‌یاندنی پرۆسه‌ی سیاسی به‌م دۆخه‌ی ئێستا، كه عێراق به‌ره‌و لێكترازانی زیاتر‌و كێشه‌ی قوڵتر هه‌نگاو ده‌نێت.
به‌وته‌ی موقته‌دا سه‌در، پرۆسه‌ی سیاسی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و ئاقارێكی خراپتر هه‌نگاو ده‌نێت‌و گه‌یشتۆته بنبه‌ست، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی به‌په‌له نه‌نرێت، ئه‌وا دوور نییه پرۆسه‌ی سیاسی به‌یه‌كجاری هه‌ره‌س بهێنێت.
سەرچاوەكان
