شەڕی هۆزەكانی فەللوجە و داعش بەردەوامە

 شەڕی هۆزەكانی فەللوجە و داعش بەردەوامە

شەڕ و پێكدادانی نێوان هۆزەكانی فەللوجە و چەكدارانی رێكخراوی داعش لەو شارۆچكەیە بەردەوامەوە هەوڵیش دەدرێت چەكدارانی هۆزەكان پڕچەك بكرێن.

سەعدون عوبەید شەعلان، قایمقامی شارۆچكەی فەللوجەی سەر بە روومادی رۆژی شەممە 20-2-2016 رایگەیاند "شەڕ و پێكدادان لەنێوان هۆزەكانی فەللوجە و چەكدارانی رێكخراوی داعش بەردەوامە و چەكدارانی هۆزەكان نیشانەشكێنەكانیان لەسەر باڵاخانەكانی گەڕەكی عەسكەری لە رۆژهەڵاتی فەللوجە جێگیركردوون".

شەعلان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە "چەكدارانی هۆزەكان پێویستیان بە پڕچەكردن هەیە، ئێمەش لە هەوڵی ئەوەداین ئەو پاڵپشتییەیان لە حكومەتەوە بۆ دەستەبەر بكەین"

رۆژی هەینی 19-2-2016 ، شەڕ و پێكدادان لەنێوان هۆزەكانی جورەیسات و مەحامیدە و حەلابسە لەگەڵ چەكدارانی داعش لە بازاڕی نەزیرە لە نێوخۆی شارۆچكەی فەللوجە روویداو هۆزەكان توانییان بەشێك لە ناوچەی نزال و دەوروبەری كۆنترۆڵ بكەن.

شانەی راگەیاندنی جەنگی لە راگەیێندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجامی شەڕ و پێكدادانی نێوان هۆزەكانی فەللوجە و چەكدارانی رێكخراوی داعش بە دەیان چەكداری رێكخراوەكە كوژراون و ئۆتۆمبێلێكی سەربازیش تێكشێندراوە.














رووداو
Top