دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد
پێشتر رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاند: عه‌بادی هۆكاری ئه‌نجامنه‌دانی چاكسازی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ وه‌زیره‌كان، ئه‌و ده‌ڵێت وه‌زیره‌كان، چونكه له حزبی جیاوازن ناتوانرێت چاكسازی بكرێت، بۆیه پلانی هه‌یه كه وه‌زیره‌كان بگۆڕێت بۆ كه‌سانی بێلایه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به پلانه‌كه‌ی عه‌بادی خسته‌ڕوو، وتی: پێموانییه ئه‌و پلانه سه‌ربگرێت، چونكه ئه‌و وه‌زیرانه له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه دانراون و ناكرێت كه‌سانی بێلایه‌ن دابنرێت، ئه‌مڕۆش له په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌و پرسه قسه ده‌كرێت".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌ر له ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌رۆكی فراكسیۆنه كوردییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه، به‌ڵام گۆڕان به‌شداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نه‌كرد.
له‌و باره‌یه‌وه هۆشیار عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به خه‌ندانی راگه‌یاند: "هه‌میشه كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه كوردیه‌كان لای ئارام شێخ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێستا له‌وێ نییه و ره‌نگه ته‌نها گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕابێت له‌نێوان هه‌ندێك لایه‌نی كوردی".
خه‌ندان-
