كۆنگرەیەك بۆ هۆزەكان لە هەولێر سازكرا داوای پڕچەككردنی سوننەكان و پشتیوانی پێشمەرگە دەكرێت

كۆنگرەیەك بۆ هۆزەكان لە هەولێر سازكرا داوای پڕچەككردنی سوننەكان و پشتیوانی پێشمەرگە دەكرێت
سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ لە چنگی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، داوای پڕچەككردنی هۆزە سوننەكان و كۆمەككردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كرد، بەپێویستیشی زانی لەدوای قۆناغی داعشەوە لە نەینەوا، كار بۆ پێكەوەژیانی ئاشتیانە و نۆژەنكردنەوەی ناوچەكە بكرێت.

جبوری لە وتارێكیدا لە كۆنگرەی (هۆزە عیراقییەكانی نەینەوا) كە لە شاری هەولێر سازكرا، وتی: "جەنگی دژ بە داعش، جەنگی مان و نەمانە و هیچ رێگەچارەیەكی ترمان لەبەردەمدا نییە، خەڵكی نەینەواش زۆرییان بەدەست تاوانبارانی داعشەوە چەشتووە"، جەختیشی لەسەر كردنگی پڕچەككردنی هۆزەكان و پشتیوانی پێشمەرگە كردووە بۆ رزگاركردنی موسڵ لە چنگی ستەمكاران.

سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە وتارەكەیدا وتیشی: "بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییە لۆجستییەكان، پێویستە هەموو بودجەی پارێزگاكە بەبخرێتەگەڕ"، هەماهەنگی نێوان سوپا و هۆزەكان و پێشمەرگەشی بۆ سەركەتن لە شەڕی رزگاركردنی شاری موسڵدا بە پێویست وەسفكرد.

سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، چوار شەممەی رابردوو، رایگەیاند، پێویستە هەموو ئاستەنگەكانی بەردەم دواخستنی پرۆسەی رزگاركردنی شاری موسڵ وەلابنرێن و تەئكیدیشی لەسەر پێویستی سودوەرگرتن لە ئەزمونی سەركەوتنەكانی پارێزگای ئەنبار، كردەوە.




خەندان-
Top