بەها ئه‌عره‌جی: عێراق له‌مانگی داهاتووەوە به‌ئه‌سته‌م مووچه‌ی پێدابین ده‌كرێت
به‌ها ئه‌عره‌جی، سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وتی سه‌در له‌راگه‌یێندراوێكدا رایدەگەیێنێت "ره‌وشی مووچه له‌عێراقدا زۆر ئاڵۆزه و داتاکانی به‌رده‌ست ئاماژه‌یه‌كن بۆ ئه‌سته‌مبوونی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی حکومەتی عێراق لە دوو مانگی داهاتوودا".
ئه‌عره‌جی گوتیشی "ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت په‌یڕه‌ویان ده‌كات جێی ده‌ستخۆشین، به‌ڵام شتی نوێ به‌دی ناهێنیت، جێگره‌وه‌كان له‌به‌رده‌ستن، به‌ڵام كاته‌كه‌ی كه‌مه".
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2016 هۆشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا باسی له‌وه‌كرد " دابه‌زینی نرخی نه‌وت قه‌یرانێكی راسته‌قینه بۆ دابینكردنی مووچه دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت لەو ئاستە نزمەدا بمێنێته‌وه، حکومەتی عێراق تاوەکو مانگی 4-2016 توانای دابینكردنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی ده‌بێت".
رووداو
