عه‌بادی جێگرێکی تر بۆ فەرماندەی حەشدی شەعبی دادەنێت
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی دكتۆر مه‌هدی موحسن عه‌لاق به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراقی به‌سه‌ره‌وه‌یه، موحسن عه‌بدلحه‌سه‌ن كه‌عبی کراوەتە جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی بۆ کاروباری ئیداریی.
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه: به‌فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاردرا، فه‌ریق روكنی خانه‌نشین موحسن عه‌بدلحه‌سه‌ن كه‌عبی ئه‌ركی جێگری فه‌رمانده‌ی ده‌زگای حه‌شدی شه‌عبی بۆ كاروباری ئیداری‌و دارایی‌و میره، ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه كه‌عبی ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێگری فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی پێده‌درێت.
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌دێت كه‌چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌خنه‌ی له‌هه‌ندێك له‌به‌رپرسان‌و ره‌فتاری ئه‌ندام‌و فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گرت‌و به‌ڵێنیدا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
خه‌ندان
