عیراق‌و ئێران پرۆتۆكۆڵێكی بازرگانی واژۆده‌كه‌ن
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق كه كۆپییه‌كی ده‌ست خه‌ندان كه‌وتووه، محه‌ممه‌د شیاع سودانی وه‌زیری بازرگانی عیراق به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ باڵیۆزی ئێران له‌عیراق تاوتوێی دوا ئاماده‌كارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌پرۆتۆكۆڵێكی بازرگانی كردووه، كه‌بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌میانی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نیعمه زاده وه‌زیری پیشه‌سازی‌و بازرگانی ئێران بۆ عیراق، واژۆبكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، سودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه"ئه‌و پرۆتۆكۆڵه‌ی بڕیاره عیراق‌و ئێران واژۆی بكه‌ن، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر ئابووری هه‌ردوو وڵات".
دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه كه عیراق به‌په‌رۆشه‌وه‌یه بۆ دامه‌زراندنی باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا، هه‌روه‌ك عیراق‌و ئێران په‌یوه‌ندی ناوازه‌یان له‌زۆرێك له‌بواره جیاجیاكاندا هه‌یه.
خه‌ندان
