ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی داوای لابردنی عه‌بادی ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی كه به ده‌ركه‌وتووترین فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی شیعه‌كانی عیراق داده‌نرێت، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی خۆی، پشتیوانی ته‌واوی بۆ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی مه‌رجه‌عیه‌تی باڵای ئایینی ده‌ربڕی له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری و خزمه‌تگوزاریی ئێستای وڵات، داوای پێكهێنانی حكومه‌تی زۆرینه‌ی سیاسیشی كرد به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كه ببێته مایه‌ی چاكسازیی له دۆخی ئێستای وڵات‌دا.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باسی له ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد كه تێیدا باس له دۆخی ئێستای وڵات كراوه و بڕیار له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانی (شیعه‌كان) دراوه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسی و په‌رله‌مانییه‌كان بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی زۆرینه‌ی سیاسی له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كه لێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ چاكسازیی له دۆخی ئێستای وڵات‌دا چڕبكرێنه‌وه.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی پشتیوانی له‌و چاكسازیانه كردووه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێنماییكاردنی ده‌وڵه‌ت و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دۆخی ئابووری ناله‌باری ئێستای وڵات و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی شه‌ڕی دژ به داعش و تیرۆر په‌سه‌ندی كردووه له‌پێناو به‌دیهێنانی سه‌ركەوتن و پاككردنه‌وه‌ی خاكی عیراق له شه‌ڕه‌نگێزی تیرۆریستان.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراق، داوای كردووه كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكرات بهێنرێنه پێش و كۆتایی به پشكداریی سیاسی بهێنرێت و مل بۆ خواستی زۆرینه‌ی گه‌لی عیراق كه‌چ بكرێت و گۆڕانكارییه‌كان هه‌مووان بگرێته‌وه به عه‌بادیشه‌وه.
خه‌ندان-
