حكومه‌تی عێراق هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی موسڵ ده‌كات
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان له‌زاری فه‌رمانده‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه ئاشكرایان كردوه: حكومه‌تی به‌غدا هێزێكی گه‌وره‌ی پشتیوانیی ره‌وانه‌ی سنوری پارێزگای نه‌ینه‌وا كردوه، به مه‌به‌ستی به‌شداریپێكردنیان له‌پرۆسه‌ی ڕزگاركردنی شاری موسڵدا.
به‌وته‌ی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان: هێزه ڕه‌وانه‌كراوه‌كه‌ی عێراق وه‌كو پشتیوانی له هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان ده‌گاته ناوچه‌كه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌كان رێكده‌خات‌و هاوكاریی هێزه‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگیش ده‌كات له كاتی هێرشكردنه سه‌ر شاری موسڵدا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانیان چڕكردۆته‌وه له پێناو ئه‌وه‌ی، هه‌رچی زووتره شاری موسڵ له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكرێت.
وتیشی: پلانێكی تۆكمه‌ی سه‌ربازی بۆ ڕزگاركردنی شاری موسڵ له چنگی داعش داڕێژراوه، به‌شێوه‌یه‌ك له كه‌مترین كاتدا پرۆسه‌كه ئه‌نجام بدرێت‌و پارێزرگاریش له گیانی مه‌ده‌نییه‌كانی ناو شاری موسڵ بكرێت له كاتی شه‌ڕ‌و په‌لاماره‌كاندا.
سەرچاوەكان
