ژه‌نه‌ڕاڵێكی ئه‌مریكی باس لە ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ دەکات
لێفتنانت ژه‌نه‌ڕاڵ ڤنسنت ستیوارت به‌رپرسی هه‌واڵگری سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران كه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌رچه‌نده ده‌توانن هه‌ندێك كرده‌ی سه‌ربازی له‌ناو موسڵ ئه‌نجامبده‌ن، به‌ڵام پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی ته‌واوی موسڵ ئاڵۆزه‌و گه‌شبین نییه به‌وه‌ی بتوانن به‌منزیكانه و به‌تایبه‌ت له‌مساڵدا ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ن.
لێدوانی ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدا دێت كه پێشتر‌و له كۆتایی مانگی رابردوودا جۆ بایدن-ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، دوای ئازادكردنه‌وه‌ی رومادی ئێستا ده‌بینرێـت له شاری ره‌قه چی رووده‌دات و تا كۆتایی ئه‌مساڵیش چی له موسڵ رووده‌دات.
پێشتریش به‌رپرسانی عیراق رایانگه‌یاندبوو، دوای ئازادكردنه‌وه‌ی رومادی له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌مساڵدا شاری موسڵ ئازاد بكه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌شدا ژه‌نه‌ڕاڵ ستیوارت وتی: "هه‌رچه‌نده له‌ئێستادا شاری رومادی كۆنترۆڵكراوهتهوه پێویسته پێش بیركردنه‌وه له ئازاكردنه‌وه‌ی موسڵ، هێزه‌كانی عیراق رێڕه‌وی ئاوی فوڕات كه ده‌كه‌وێته نێوان هیت و حه‌دیسه كۆنترۆڵ بكاته‌وه دواتر بیر له گه‌مارۆدانی شاری موسڵ بكرێته‌وه".
رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014 چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری موسڵدا گرت و شه‌ڕی ئه‌و شاره‌شیان به (غه‌زای ئه‌سه‌دوڵڵا بیلاوی) ناوزه‌د كرد به‌ناوی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كه‌ی دەكرد.
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شاری موسڵ له‌كاتێكدابوو كه نزیكه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازی سهربهفیرقهی 2 و 3ی سوپای عیراق و 10 هه‌زار پۆلیسی فیدراڵی و 30 هه‌زار پۆلیسی ناوخۆ له‌وشاره‌دا بوون.
خه‌ندان
