حەیدەر: نابێ لەسەر بنەمای سیاسی وەزیر دیاری بکرێت
لە راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیراندا هاتووە، کە ”حەیدەر عەبادی“، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمانی عێراق کردووە، کە ”هاوکار بن و لەگەڵمان بن“، بۆ تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە ”مەینەتییەی“ ئێستا عێراقی پێدا تێدەپەڕێت، کە دڵنیایی خۆیشی نیشاندەدات لە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە.
حەیدەر عەبادی هەروەها رایگەیاندووە، کە پێشتر وەزیرەکان لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی و لەلایەن کوتلە و حزبە سیاسییەکانەوە دیاریی دەکران هەروەک دەستووری عێراقی ئاماژەی پێداوە.
حەیدەر عەبادی لە رووانگەی ”بەرپرسیارێتی خۆی و پێویستییەکانی ئەم قۆناغە“، داوای گۆڕانکارییەکی ”ریشەیی“ لە دانانی وەزیرەکان دەکات، کە ”کەسایەتیی پیشەیی و ئەکادیمی و تەکنۆکرات“ لەخۆ بگرن.
باسنیوز
