سووپاى عێراق تەواوی شاری روومادی رزگار كرد
بەپێی بەیاننامەیەک کە شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی کردووەتەوە " هێزە چەکدارەکانی سەر بە هێزی نەهێشتنی تیرۆر، فرقەی هەشت و نۆ ، پۆلیسی ئەنبار و حەشدی شەعبی شەڕێکی ئازایانەیان کرد و، توانیان وانەیەکی وا بدەنە داعش کە هەرگیز بیریان نەچێتەوە و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی روومادیش کۆنترۆڵبکەنەوە".
لە بەیاننامەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە دراوە " بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانەوە ناوچەکانی: سەجاریە، جوبیە، حەسیبەی رۆژهەڵات و ناوچەکانی دەوروبەریان کۆنترۆڵکرانەوە و، ئێستا هێزەکان بە ورەیەکی بەرزەوە پێشڕەوی دەکەن و، توانیویانە رێگەی نێوان روومادی و بەغدا کە بە خالیدیەدا تێپەڕدەبێت، بکەنەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە کۆتاییەکانی مانگی 12/2015 هێزە عێراقییەکان توانیان کۆمەڵەی فەرمانگەکانی روومادی لە سەنتەری شاری روومادی کۆنترۆڵنبکەنەوە.
