موقتەدا سەدر: پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییم هەیە و ڕاده‌گه‌یه‌نم
موقته‌دا سه‌در ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت جدی نه‌بێت له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی‌و خزمه‌تگوزاریی ته‌واو پێشكه‌ش به هاوڵاتییان نه‌كات‌و كۆتاییش به‌گه‌نده‌ڵی نه‌هێنێت، ئه‌وا دۆخی عێراق خراپبوونی زیاتر به‌خۆوه ده‌بینێت‌و پاشهاتی خراپی لێده‌كه‌وێته‌وه.
موقته‌دا سه‌در، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكراشی كرد: به‌هاوكاریی كه‌سانی شاره‌زا‌و ئه‌كادیمی‌و پسپۆڕ‌و به پشتیوانیی مه‌رجه‌عییه‌ت، پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییان گه‌ڵاڵه كردوه‌و له‌م ماوه‌یه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نن، وتیشی: ئامانج له پرۆژه چاكسازییه‌كه، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و سنوردانانه بۆ گه‌نده‌ڵی.
داواشی له‌لایه‌ن و پێكهاته‌كان كرد، هه‌وڵه‌كانیان یه‌ك بخه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی بۆ عێراق‌و به‌رگرتن له دزی‌و گه‌نده‌ڵی‌و به‌فیڕۆدانی سامانی گشتیی وڵات .
سەرچاوەكان
