گه‌نده‌ڵییەكی گەورە لە سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی نوری ئاشكرا ده‌بێت
لێكۆڵه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی له ڕاپۆرتێكدا چه‌ندین گه‌نده‌ڵی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئاشكرا ده‌كات، به جۆرێك ته‌نها له پرۆژه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا، چه‌ندین ملیار دۆلار به‌هه‌ده‌ر دراون.
له‌و لێكۆڵنه‌وه‌یه‌دا كه له سندوقی گه‌شه‌پێدانی عێراق كراوه‌و سه‌رجه‌م داهاته‌كانی نه‌وتی لێداده‌نرێت، ده‌ركه‌وتوه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 چه‌ندین سه‌رپێچی گه‌وره‌ی دارایی له گرێبه‌سته‌كانیدا هه‌یه له نێویاندا چه‌ندین پرۆژه‌ی شكستخواردوو و گرێبه‌ستی وه‌همی، هه‌روه‌ها به بڕی ملیاره‌ها دۆلار داوده‌رمانی خراپ كه بۆ به‌كارهێنان ناشێت كڕدراون.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌یان پرۆژه‌ش بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه له پارێزگاكانی باشووری عێراق خراوه‌ته‌روو، كه بودجه‌یان به ملیاره‌ها دۆلار بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام به‌شێكی زۆر له پرۆژه‌كان هیچ كارێكیان تیا نه‌كراوه، یان ته‌واوكردنیان نه‌گه‌یشتوه‌ته ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 30.
له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له بونی جیاوازی به بڕی ملیارێك دۆلار ده‌كرێت له موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه له ساڵی 2013ه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی به‌راوردنه‌كراون.
سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش دكتۆر شێركۆ حه‌مه ئه‌مین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به {ی ڕاگه‌یاند: هه‌ردوو ده‌سته‌ی نه‌زاهه و دیوانی چاودێری دارایی پێكهاته‌یه‌كی لاوازیان هه‌یه و تا ئێستاش وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان ڕێگه‌ی نه‌داوه هیچ وردبینیه‌ك بۆ بڕی فرۆشراو و داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان ده‌شڵێت. چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵییان له‌هه‌رێم به‌به‌ڵگه‌وه ئاشكراكردووه به‌ڵام تا ئێستا كاریان له‌سه‌ر نه‌كراوه و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت له داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌توانێت له ڕێی لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ورده‌كاری گه‌نده‌ڵیه‌كانی دۆسیه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان ئاشكرابكرێت.
حكومه‌تی عێراق چه‌ندین هه‌وڵی جدی ناوه بۆ به‌رگرتن له‌گه‌نده‌ڵی و به‌سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكاران له‌هه‌ر پۆستێكدابن و چه‌ندین وه‌زیریش ڕوبه‌روی دادگاكراونه‌ته‌وه و بریاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، له‌به‌رامبه‌ردا له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی‌و هاوكاره‌كانی، به‌رده‌وامن له بردنی داهاتی نه‌وت و قورسایی قه‌یرانی داراییشیان خستوه‌ته سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و قوتی هاوڵاتیان.
سەرچاوەكان
