وەزیری بەرگری عێراق: بە چەکە نوێکان داعش سەرسام دەکەن
خالید عوبێدی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ رووداو گوتی : " کاتی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ تێناپەڕێت، پڕۆسەی ئازادکردنەوەی نەینەوا لەوە نزیکتر و تووندتر دەبێت کە داعش پێشبینی دەکات، ئەوەش لە رێگەی تەکتیک و ئەزموونێکی نوێوە کە هێزە چەکدارەکانی عێراق لە شەڕەکاندا وەریانگرتووە، هەروەها بە بەکارهێنانی چەکی نوێ کە داعشی پێ سەرسام دەکەین. ئەگەریش هەیە هێزی پێشمەرگە بەشدار بێت، ئەوان رۆڵیان دەبێت لە پڕۆسەکەدا".
رووداو
