ئەمریکا داوای هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی دەکات
سەرچاوەكە كە نەیویستوە ناوی ئاشكرا بكرێت هەروەها دەڵێت "واشنتن لەڕێگەی دیپلۆماتكارەكانییەوە بە بەرپرسانی حكومەتی عێراقی راگەیاندووە، حەشدی شەعبی تەواوبوو، واتا كاربكرێت لەسەر كۆتاییهێنان بە رۆڵی حەشدی شەعبی لەسەر هەموو ئاستێك".
بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش و هاوكاریكردنی سوپای عێراق لە شەڕی دژی داعش لە هاوینی 2014 لەسەر فەتوای عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق حەشدی شەعبی پێكهێندرا، بەڵام هەمیشە بە پێشێلكردنی مافەكانی پێكهاتەی سوننە تۆمەتبار دەكرێن.
چەندین جار واشنتن بە بەغدای راگەیاندووە حەشدی شەعبی لە شەڕ دووربخاتەوە، ئەوەبوو بۆ یەكەمجار لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری روومادی لە مانگی 12-2015 دوور خرايەوە.
رۆژی پێنج شەممە 4-2-2016 ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند "هەوڵێكی نێودەوڵەتی و هەرێمی لە ئارادایە بۆ كۆتاییهێنان بە رۆڵی حەشدی شەعبی لە عێراق، هاوكات چەند لایەنێكی سیاسی نێوخۆییش پشتگیری ئەو هەوڵانە دەكەن".
یەكێتی هێزە عێراقییەكان كە گەورەترین فراكسیۆنی پێكهاتەی سوننەیە پێكهێنانی لیژنەیەكی پەرلەمانی بۆ كاروباری حەشدی شەعبی رەتكردەوە، بەو پێیەی پێچەوانەی یاسا و دەستوورە.
محەمەد كەربولی پەرلەمانتاری یەكێتی هێزە عێراقییەكان لە بەیاننامەكەدا رایگەیاند "هەڵوێستی یەكێتی هێزە عێراقییەكان بۆ داواكاری پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ حەشدی شەعبی دستووری نییە، بەو پێیەی تاوەكو ئێستا حەشدی شەعبی پێكهاتەیەكی حكومییە نەك دەستووری، ئەویش بەهۆی دەرنەكردنی یاسایەك بەپێی دستوور لە پەرلەمانی عێراق بۆ پێكهێنانی حەشدی شەعبی".
رووداو
