موه‌فه‌ق ڕوبه‌یعی:ئه‌مریكا عێراق دابه‌ش ده‌كات
له‌بڵاوكراوه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ئیعلامی موه‌فه‌ق ڕوبهیعیدا كهدراوه به میدیاكان هاتووه: " سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی عێراق، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش قسه بكه‌ن".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی: " ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا باسی یه‌كپارچه‌یی عێراق ده‌كات، درۆیه‌كی ئاشكرایه، چونكه سیاسه‌تی كرده‌ییان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بێته هۆی دابه‌شكردنی عێراق".
گوتوشیه‌تی: " ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریكا كه‌كار بۆدابه‌شكردنی عێراق ده‌كات، له1991ه‌وه به‌ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌وكاته‌ی كاریان كرد بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین. ئه‌وه‌ش له‌دوای 20 ساڵ وای لێهات كه كوردستان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ڕووی ئاسایش و سیاسی و ئابووریه‌وه ده‌ربكه‌وێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " واشنتۆن ده‌یه‌وێت هه‌مان سیناریۆ له‌ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای عێراق دووباره بكاته‌وه".
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه: " شێوازی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه به‌خشی ئه‌وه‌یه ئه‌مریكاییه‌كان له‌ناوچه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانی دۆخی عێراق تێنه‌گه‌یشتوون".
باس‌نیوز
