ئەمریکا دوو فڕۆکەی F16 رادەستی عێراق دەکات
هەروەک ئەنادۆڵ بڵاویکردووەتەوە، ”ئەحمەد حەسەن“، ئەفسەری سوپای عێراقی لە بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاندووە، کە شەوی رابردوو دوو فڕۆکەکە گەیشتوونەتە عێراق.
بەپێی زانیارییەکان، فەریقی یەکەمی روکن ”ئەنوەر حەمە ئەمین“، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق فڕۆکەکانی لە لایەنی ئەمریکی وەرگرتووە.
بەپێی ئەو بۆندەی عێراق و ئەمریکا واژۆیان کردووە، عێراق 36 فڕۆکەی جەنگیی F16ـی لە ئەمریکا کڕیوە و لە قۆناغی یەکەمدا چوار فڕۆکە رادەستی عێراق کراوە و لەم قۆناغەشدا دوو فڕۆکە.
باسنیوز
