جبوری: بۆردومانی فڕۆكه‌و هێرشی زه‌مینی داعشیان په‌كخستوه
رۆژنامه‌ی بۆستن گلۆبی ئه‌مریكی له زاری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه بڵاوی كردۆته‌وه: به‌هۆی هاوكاریكردنی عێراق له‌ڵایه‌ن هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له ڕێگه‌ی بۆردمانی فڕۆكه‌كانه‌وه، داعش تووشی شكستی زۆر گه‌وره بوه‌و به‌شێكی زۆری تواناكانی له‌ده‌ست داوه.
جبوری كه به‌سه‌ردانێك له‌ئه‌مریكایه، داواشی له به‌رپرسانی كۆشكی سپی‌و وڵاتانی هاوپه‌یمان كردوه، ئاستی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان‌و ژماره‌ی گورزه ئاسمانییه‌كان بۆ سه‌ر رێكخراوی داعش زیاتر بكه‌ن.
راشیگه‌یاندوه: هاوشانی بۆردومانی فڕۆكه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق‌و به‌رگریی نیشتمانی، به‌شێكی زۆر له ناوچه داگیركراوه‌كانیان له داعش پاككردۆته‌وه‌و ئه‌و رێكخراوه به‌ته‌واوی په‌كی كه‌وتوه.
سه‌لیم جبوری پێشبینیی كردوه، ئه‌مساڵ داعش تووشی شكستی یه‌كجاری ببێت‌و له خاكی عێراقدا كۆتایی پێبهێنرێت.
سەرچاوەكان
