مشعان : چەندین ملیۆن دۆلارم وەک بەرتیل پێشکەشکرا
مشعان جبووری، ئەندامی لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، کە هەموو سیاسەتمەدارە عێراقییەکان گەندەڵن و بڵاون.
مشعان جبووری بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە مەبەستی لە گەندەڵبوونی خۆی و ئاشکراکردنی داوالێکرانی بۆ وەرگرتنی بەرتیل بە بڕی چەند ملیۆن دۆلارێک ئەوە بووە، ”گەورەیی گەندەڵی لە وڵات بە دیار بخەم، ئەگینا باسم نەدەکرد و کەسیش نەیدەزانی“.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراق، چینی سیاسەتمەدار و بەرپرسان لە عێراق گەندەڵییەکانی یەکتر دادەپۆشن و پێویستە کەیسی گەندەڵی بجووڵێندرێت.
باسنیوز
