ئۆباما هۆشداریی دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێ رووخانی بەنداوی موسـڵ نەخشەی عێراق دەگۆڕێت

 ئۆباما هۆشداریی دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و دەڵێ رووخانی بەنداوی موسـڵ نەخشەی عێراق دەگۆڕێت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هۆشداریی دەداتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایدەگەیەنێت، کە رووخانی بەنداوی موسڵ، نەخشەی عێراق دەگۆڕێت.



”باراک ئۆباما“، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە ”حەیدەر عەبادی“، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و ترس و دڵەڕاوکێی خۆی نیشانداوە و پێی راگەیاندووە، کە ”خەون و مۆتەکەی بێزارکەر دەبینێت سەبارەت بە رووخانی بەنداوی موسڵ.



ئەمریکا لەم ماوانەی دواییدا بەردەوام عێراق لە رووخانی بەنداوی موسڵ ئاگادار دەکاتەوە و حکوومەتی عێراقیش پێیوایە هیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکە نییە.



بەنداوی موسڵ کەوتووەتە باکووری شاری موسڵ و نزیکەی 50 لە سەنتەری شارەکە دوورە و بە رووخانی، شاری موسڵ و بەشێکی بەغدای پایتەختی عێراقیش بۆ ماوەیەک دەکەونە ژێر ئاو.







باسنيوز
Top