له روومادى گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه
رائیدی پۆلیس تارق عیماد به ئاژانسی (فرانس پرێس)ی راگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵمان له ناوچه‌ی (ئه‌لجه‌معیه) له‌ناوه‌ندی شاری روومادی دۆزییه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌نێو گۆڕه‌كه‌دا 18 ته‌رم دۆزراوه‌ته‌وه، كه پێنچ له ته‌رمه‌كان كارمه‌ندی هێزه‌كانی پۆلیس بوونه و گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه ته‌رمی تر له‌و گۆڕه‌دا به‌رده‌وامه و پێشبینيش ده‌كه‌ین 40 ته‌رم له‌و گۆڕه‌دا بوونی هه‌بێت.
دوای هێرشێكی فراوان و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی خۆكوژی، له‌مانگی ئایاری ساڵی 2015، چه‌كداره‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش شاری روومادیان داگیركرد، كه دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌ره‌بی سووننه مه‌زهه‌بن.
خه‌ندان
