لیژنه‌ى ده‌ستپاكى په‌رله‌مان: گه‌نده‌ڵییه‌كان له عێراق گه‌یشتووه‌ته سه‌دان ملیار دۆلار
عادل نوری ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌وه‌ی راگه‌یاند، كۆی قه‌باره‌ی ئه‌و پارانه كه به گه‌نده‌ڵی خه‌رجكراون و به‌هه‌ده‌ر دراون گه‌یشتووه‌ته سه‌دان ملیار دۆلار كه ده‌توانرا كورتهێنانی بوودجه‌ی سێ ساڵی داهاتووی پێ چاره‌سه‌ر بكرابایه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رێككه‌وتوون له‌وه‌ی ده‌ست به كردنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌كان كه ناویان لێنراوه نه‌هه‌نگی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن و واز له گه‌نده‌ڵییه بچووكه‌كان بهێنن و به‌دواداچوونیش بۆ پاره براوه‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن.
