وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بانگهێشتى باڵیۆزى سعودیه‌ى كرد
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند كه نیگه‌رانییان له به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانى ئه‌لسه‌بهان ده‌ربڕیوه كه ده‌رچوونه له رۆڵى باڵیۆزى و سنوورشكاندنى رێگه‌پێنه‌دراوى عورفه‌كانى دیپلۆماسى و قسه‌كردن بووه له‌سه‌ر زانیاریى نادروست .
هاوكات لێدوانه‌كانى باڵیۆزى سعودیه نیگه‌رانیى گروپه‌كانى حه‌شد شه‌عبى لێكه‌وته‌وه كه قسه‌ى له دژى حه‌شد شه‌عبى كردبوو و هه‌روه‌ها گوتبوى ئه‌و گروپانه‌ش كه به گوته‌ى خۆى له پشته‌وه‌ى ڕوداوه‌كانى میقدادیه‌ى پارێزگاى دیاله بوون، له‌گه‌ڵ داعش هیچ جیاوازییان نییه . لاى خۆیه‌وه ده‌سته‌ى حه‌شد شه‌عبى داواى كردووه كه باڵیۆزى سعودیه سزا بدرێت و له عێراق ده‌ربكرێت .
ده‌سته‌ى حه‌شد شه‌عبى له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه كه لێدوانه‌كانى باڵیۆزى سعودیه هه‌موو عورف و سنووره‌كانى دیپلۆماسیه‌تى به‌زاندووه . هاوكات سعودیه‌شى به پاڵپشتیكردنى تیرۆر و تێوه‌گلان له رژانى خوێنى عێراقییه‌كان تۆمه‌تبار كرد .
