تۆمه‌تی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی ده‌درێته پاڵ شه‌هرستانی
لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات: حسێن شه‌هرستانی وه‌زیری پێشووی نه‌وت‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه له‌دروستكردنی قه‌یرانی دارایی له عێراقدا، چونكه له‌و كاته‌دا كه دۆسێیه‌ی نه‌وتی عێراقی له‌ده‌ستدا بوه، بۆته هۆی به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی وڵات.
مازن مازنی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت‌و وزه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كردوه: له‌سه‌رده‌می حسێن شه‌هرستانیدا، بواری نه‌وتی له‌عێراقدا، تووشی چه‌ندین كێشه بوه‌و سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی قه‌یرانێكی قورسی دارایی له‌سه‌ر شانی حكومه‌ت دروست كردوه.
وتوشیه‌تی: پێویسته لێپێچینه‌وه‌ی توند له‌شه‌هرستانی بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن له‌پشتی شه‌هرستانییه‌وه‌ن‌و رێگه ناده‌ن، دۆسیه‌ی له دادگا بۆ بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق: له نێوان ساڵانی 2006 بۆ 2014 كه شه‌هرستانی له خولێكی حكومه‌تدا وه‌زیری نه‌وت بوه‌و له خولی دوه‌میشدا جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بوه بۆ كاروباری وزه، چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی نه‌وتدا ڕوویانداوه، بۆیه شه‌هرستانی به‌رپرسی یه‌كه‌مه له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی.
