نوری: نیشانەکانی دابەشبوونی عێراق دەرکەوتوون
نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له وتارێكدا، كه له ڕێوڕه‌سمی (سه‌رایای خوراسانی) دا پێشكه‌شی كرد ڕایگه‌یاند: ئاماژه‌كانی دابه‌شبوونی عێراق ده‌ركه‌وتن، هۆشداریشیدا له به‌كارهێنانی چه‌كی تائیفیه‌ت دوای شكست له گۆڕه‌پانه‌كانی جه‌نگ.
مالیكی ڕاشیگه‌یاند: مێژوو ئازایه‌تی و وه‌ستانی گه‌لانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزهچهكدارهكان له به‌ره‌كانی جه‌نگ تۆمار ده‌كات، وتیشی یه‌كڕیزی و هۆشیاریی گه‌لانی عێرق سه‌رجه‌م پلانه‌كان له‌ناو ده‌بات.
پێشتریش چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی و ئایینی هۆشدارییان داوه له پلانی دابه‌شكردنی عێراق له‌لایه‌ن وڵاتانی عهرهبیو خۆرئاواوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ناویشیاندا ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌ندبوونی خۆیان به یه‌كپارچه‌یی عێراقه‌وه ده‌ربڕیوه.
