ئۆباما و ئەردۆغان : پێویستە ڕووبەڕووبووى تیرۆریستانی داعش و پەکەکە ببینەوە

ئۆباما و ئەردۆغان : پێویستە ڕووبەڕووبووى تیرۆریستانی داعش و پەکەکە ببینەوە
باراک ئۆباما و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکانیان کردەوە لە ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانى داعش و پەکەکەدا.

لە ڕاگەیەندراوێکى سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا هاتووە "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، باراک ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیان لە بەردەوامی هەماهەنگییەکانیان کردووەتەوە لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆردا بەتایبەت لە ڕووبەڕووبونەوەی چەکدارانی داعش و گەریلاکانی پەکەکەدا".

هاوکات کۆشکى سپى ڕایگەیاندووە "لە پەیوەندییەکەیاندا، ئۆباما ئیدانەى ئەو هێرشانەى کرد کە لە لایەن گەریلاکانى پەکەکەوە بۆسەر هێزە ئەمنییەکانى تورکیا ئەنجام دراون و جەختیشی کردووەتە لە هێورکردنەوەى دۆخەکە".

ئاماژەى بەوەشکردووە "پرسى تیرۆر یەکێکە لەو بابەتانەى کە بڕیارە جۆ بایدن، جێگرى سەرۆکى ئەمەریکا لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە گفتوگۆیان لەبارەوە بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باراک ئۆباما ئیدانەى تەقینەوەکەی هەفتەى ڕابردووى ئەستەنبوڵی کردووە کە تێیدا ١٠ گەشتیاری ئەڵمانی کوژران .




سەرچاوەكان
Top